له وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا باس له یه‌كێك له‌و ڕه‌فتارانه ده‌كه‌م، كه زیان به كاریزمای مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، كه له كه‌سایه‌تیی مرۆڤ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و پێگه و بوون و كاریگه‌رییه‌كه‌ی لاواز ده‌كه‌ن.
پرده‌كانی له‌یه‌كترگه‌یشتنی كارا مه‌ڕووخێنه
ئاشكرایه، كه كاریزما له كیمیای پێوه‌ندییه‌كانمان به یه‌كدییه‌وه دێته ئاراوه، به‌بێ پێوه‌ندیی ئادهمییانهی ڕاسته‌قینه، هه‌موو جۆره كاریزمایه‌ك ساخته و كاتییه. واته ئێمه له چاوی ئه‌وانی دیكه‌وه كاریزمایین، یان كاریزمایی نین، چونكه ئێمه له‌ناو خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و له‌پێش كه‌سانی دیكه‌دا خۆمان ده‌سه‌لمێنین.
نووسه‌ر و فه‌یله‌سووفی فرنسایی جان پۆل سارته‌ر، له كتێبه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تیی شاعیری گه‌وره‌ی فره‌نسا (شارل بۆدلێر)دا ده‌ڵێت: ”وێنه‌ی ئه‌و له‌ناو گۆماوه‌كه‌دا به‌و شێوه‌یه بوو، ئه‌ویش خۆی له‌چاوی ئه‌واندا به‌و جۆره ده‌بینی. واته كۆمه‌ڵ وای ده‌بینی“. گۆران وێنه‌یه‌كی دیكه به كار دێنێت، كه به‌لای منه‌وه، له‌وی سارته‌ر جوانتر و شاعیرانه‌تره: ”وه‌ك عه‌كسی قهمهر وایه له‌ناو حه‌وزێكی لیخندا“.
لێره‌دا هه‌ردووكیان باس له دیدی كه‌سانی تر، دیدی كۆمه‌ڵ، ده‌كه‌ن بۆ تاك. ئه‌مه‌ش له كاریزمادا گه‌لێك گرنگه، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌میانه‌ی پێوه‌ندی و لێكترگهیشتنهوه شكۆفه ده‌كات.
چی نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی لهیهكترگهیشتنمان تێك نه‌چێت و ئامرازه‌كانی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كدی نه‌پچڕێن؟
ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئاستی كاریزمات به‌رز بكه‌یته‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێك بایه‌خ به پته‌وكردنی ئامرازه‌كانی له‌یه‌كترگه‌یشتن بده، هه‌وڵ بده له كاتی ئاخاوتن و گوێگرتن به‌ئاگا بیت، بوون و ئاگاییت چڕ بكه‌یت، چه‌ند فۆكس ده‌خه‌یته سه‌ر خۆت، ئه‌وه‌نده و بگره زیاتریش فۆكس بخه‌ره سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی/ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رامبه‌رت.
ئامۆژگاریی پسپۆرانی ستراتیجه‌كانی كاریزما، له‌م دۆخه‌دا: ”تا بۆمان ده‌كرێت خه‌می ئه‌وه‌مان نه‌بێت، چۆن كاریگه‌ریی خۆمان به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بچه‌سپێنین، نابێت ده‌رخستنی كاریگه‌ریی خۆت بكه‌یت به مه‌به‌ست و ستراتیج“.
به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌مان وا تێگه‌یشتووین، كه كاریزما ته‌نیا ئه‌وه ده‌خوازێت كارێگهریی خۆمان نماییش بكه‌ین، كه مرۆ پێویسته كاریگه‌ریی خۆی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ردا بنوێنێت.
سیناریۆ:
مسته‌ر ئێكس، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه، كه پۆسته باڵاكه‌ی وه‌رگرت، هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌كانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی گۆڕی. ئه‌و پێی وابوو، كه ئه‌گه‌ر وه‌كوو خۆی ساده و ئاسایی بێت، ئه‌م ساده‌ییه ڕه‌نگه بۆ پۆسته نوێیه‌كه‌ی زیانبه‌خش بێت، مسته‌ر ئێكس، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌یویست كاریگه‌ر بێت، بۆیه یه‌كسه‌ر خۆی له ده‌وروبه‌ری كرد به كه‌سێكی تر، كه‌سێك كه ته‌نیا بایه‌خ به بوونی كارتۆنیانه و كڵێشهئاسای خۆی ده‌دا، نه‌ك به پێوندییه ئینسانییهكانییهوه به مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌ری. جا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌و جۆره بنوێنێت، كڵێشه‌یه‌كی ده‌ستكردی بۆ خۆی خوڵقاندووه، كڵێشه‌ی پۆز و ڕه‌فتاری ده‌ستكردی قه‌به. واش ده‌زانێت ئه‌م پۆزه، ئیتیكێته، ئه‌م ئیتیكێتهش كاریزمایه.
ئه‌م دیدگا و بۆچوونه به‌لای زۆربه‌ی پسپۆران و توێژه‌رانی كاریزماوه، دروست نییه، بگره بۆ كاریزمای ئه‌و كه‌سه زیانبه‌خشیشه.
ڕاسته كاریگه‌ری بۆ كه‌سی كاریزمایی گرنگه، به‌ڵام كارێگه‌ری ده‌بێت له ئه‌نجامی پێوه‌ندیی باش و له‌یه‌كترگه‌یشتنی كارا و هزر و ئه‌ندێشه‌ی مرۆییانه‌ی قووڵه‌وه بێته ئه‌نجام، نه‌ك به نمایشی ڕووكه‌شانه، نه‌ك به پۆز و كڵێشه‌ی دروستكراو و ڕواڵه‌تی ساخته.
له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ر كاتێك پرده‌كانی پێوه‌ندیت پته‌و كرد، هه‌ر كاتێك توانیت پرۆسه‌ی له‌یه‌كترگه‌یشتن كارا بكه‌یت و ئه‌ندازه‌ی زیره‌كیی ههستهكیت له‌ناو كۆمه‌ڵدا گونجاو بوو، ئه‌وده‌م كاریگه‌ریی خۆت به شێوازێكی ساده‌ی بێ ڕوتووش، به ستایلێكی خۆڕهسكی خوائاسایی نایاب نمایش ده‌كه‌یت.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكت بۆ ئه‌وه بێت، ته‌نیا كاریگه‌ریی خۆت بهدهرخهیت، یان بۆ ئه‌وه بێت هێزی كه‌سایه‌تیی خۆت بسه‌لمێنیت، ئه‌وا دڵنیا به خه‌ڵك به‌گشتی، حه‌ز به ئه‌و جۆره كه‌سانه ناكه‌ن، كه به تۆپزی كاریگه‌ریی خۆیان به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
كاریزما ناكاته پۆزلێدان و خۆبه‌زلزان. كه‌سی كاریزمایی ڕاسته كه‌سێكی كاریگه‌ر و سه‌رنجڕاكێشه، به ئه‌ندازه‌یه‌كی ئه‌وتۆ، كه سه‌رنج و هه‌ست و هۆشمان بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت، نه‌ك به پۆز و جلوبه‌رگ و ڕه‌فتاری ساخته.
ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری دروست ده‌كات، پێوه‌ندی و لێكترگهیشتنه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر.
واته: چۆن ده‌دوێیت، چۆن گوێ ده‌گریت، چۆن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ڕه‌فتار ده‌كه‌یت، چۆن به‌شداریی مرۆییانه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌یت و كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌نوێنیت، سه‌رنجی ئه‌م دوو وشه‌یه بده‌ن: به‌شداریكردن و كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه، ئه‌م دوو ئامرازه مرۆییانه به خه‌ڵكت ده‌به‌ستنه‌وه و خۆشه‌ویستت ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامدا وات لێ ده‌كه‌ن ببیت به كه‌سێكی كاریزمایی كاریگه‌ر.
ن :د.فازل جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.