به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای خانه‌قین رایگه‌یاند: به شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش جموجۆڵه‌كانیان فراوانتر بووه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاندووه له سێ میحوه‌ر داعش هه‌یه و به ئازادی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له حه‌وزه‌ی حه‌مرین و به‌رامبه‌ر چیاكانی به‌رانبه‌ری نه‌فتخانه و له قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره تاوه‌كو قه‌زای كفری هەن و هاووڵاتیان به‌رده‌وام مه‌ترسییان هه‌یه، چونكه له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه چه‌كدارانی داعش هه‌ن و بازگه داده‌نێن و هاووڵاتیی سڤیل ده‌ڕفێنن و ده‌یانكوژن، به شه‌ویشدا ده‌ده‌ن به‌سه‌ر گونده‌كاندا، پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 تا ئێستا 35 گوندی كورد چۆڵ كراونن.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێت: داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك وه‌ك گرووپ هێزێكی تۆكمه خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه.
گوتیشی: هێزه عێراقییه‌كان شه‌و کە داهات هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، چه‌كدارانی داعش بازگه داده‌نێن و هاووڵاتیی سڤیل ده‌ڕفێنن و ده‌یانكوژن، حه‌شدی شەعبیی سوننەش هاوكاریانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.