له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری زیاتر بۆهاولاتیان وشۆۆفێران عه‌میدی ماف دیدار عومور قادر به‌رێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر بریاری دا به ئه‌نجامدانی كار ئاسانی له‌كۆمه‌لێك بابه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1/جێ به‌جێكردنی بریای دانی پاره‌ی سزای هاتووچۆ به‌شیوه‌ی قیست به‌بێ هیچ پێشه‌كیه‌ك كه‌پێشتر ده‌بوایه هاولاتی بری 250000هه‌زار دینار وه‌كو پێشه‌كی بدات كه‌ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆرێك له‌هاولاتیانه
2/له‌كاتی ئه‌نجامدانی كرین وفرۆشتن له‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبیلێك كه پاره‌ی سزای له‌سه‌ر بێت ده‌توانرێت پاره‌كه نه‌درێت و بكرێت به‌قیست ، وه‌بكه‌وێته سه‌ر لایه‌نی كریار به‌مه‌رجێك هه‌ردولا( كریار وفرۆشیار )رازی بن وكریار به‌لێننامه بدات له‌هاتووچۆ كه‌پاره‌كه له‌ماوه‌ی سالێك ده‌دات
3/له‌حاله‌تی به‌سه‌رچونی ساڵیانه و كه‌له‌كه‌بونی برێكی زۆری پاره‌ی سزای هاتووچۆ رێگاده‌درێت به‌تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه به‌مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبێل به‌لێن نامه بدات كه‌له‌ماوه‌ی سالێك پاره‌كه بدات وه‌سالیانه‌كه‌شی بۆماوه‌ی ساله‌كه بۆنوێ ده‌كرێته‌وه
4/پشكنینی ئۆتۆمبێل له‌حاله‌تی كرین وفرۆشتن كه‌پێشتر ته‌نها بۆماوه‌ی 6مانگ كاری پی َده‌كرا كرایه ماوه‌ی سالێك كه‌ئه‌مه‌ش كارئاسانیه‌كی زۆر ده‌بێت بۆشۆفێران وهاوڵاتیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.