به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر چه‌ند ڕێنماییه‌كى نوێى بۆ جامڕه‌شكردنى ئۆتۆمبێل راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، پاش ڕاگرتنی بڕیاری ڕێگه‌پێدان به جامڕه‌شكردنى ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌یه‌كى كورت، به مه‌به‌ستى ده‌رچوونى ڕێنمایی نوێ، ئه‌مڕۆ دووباره ڕێگه درایه‌وه به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1 - ڕێگه ده‌درێت به ڕه‌شكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پێشه‌وه، هی لای شۆفێر و لای سه‌كن، به بڕی 50% كه پێشتر ته‌نیا 30% بوو.
2 - ڕێگه ده‌درێت به ڕه‌شكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پشته‌وه، لای سه‌كن و لای شۆفێر، به بڕی 80% كه‌پیشتر ته‌نیا 50% بوو.
3 - جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و به‌هیچ بڕێك ڕه‌ش ناكرێت.
4 - ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له كۆمپانیای خۆیان جامڕه‌شن، ئه‌وانیش ڕێژه‌ی ڕه‌شیی جامه‌كانیان نابێت له 80% ڕه‌ت بكات.
5 - جام ڕه‌شكردن ته‌نیا بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ڕێگه‌پێدراوه، بۆ ئۆتۆمبێلى كرێ و تاكسی رَێگه‌پێدراو نییه.
6 - هه‌مان ڕسوماتی كه له ڕێنماییه‌كان دیاری كرابوون، ساڵانه له‌بڕی جامڕه‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.
7 - ئه‌م بڕیاره له ڕۆژی 10/2/2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاووڵاتییانیش به مه‌به‌ستی ڕێگه‌پێدان به جامڕه‌شكردنى ئۆتۆمبێله‌كانیان، ده‌توانن سه‌ردانی هاتوچۆی شاره‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.