کەمال ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ رایدهگهێنێت ، کاتژمیر 6:20ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9 ى 2 ى 2020 ، ته‌رمی هاووڵاتییەکی 35 ساڵ گەیەندرایە به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ له‌قه‌زای شاره‌زوور راشیدهگهێنێت ، ئه‌و هاووڵاتییە ناوی (ڕ.ح.ح)، ته‌مه‌نی (35) ساڵه و ناحیەی وارماوەی سه‌ر به قه‌زای شاره‌زووره، پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌بووه و بە گولـله سەری پێكرابو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدابوو
ده‌شڵێت لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.