شه‌وی ڕابردوو ئه‌و 9 هاولاتیه‌ی له‌سنووری لۆلان بێ سه‌روشوێن ببوون به‌سه‌لامه‌تی دۆزرانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان پێی ڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی 9 هاوڵاتی دانیشتووی شاروچكه‌ی سیده‌كان وچووبوونه سنووری لۆلان و بناری چیای شه‌كیو، به‌هۆی به‌فربارین و ناله‌باری كهشو هه‌وا گیریان خواردبوو، دوای چه‌ندین كاتژمێر و به‌هه‌وڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌سه‌لامه‌تی ڕزگار كران و گه‌ڕانه‌وه ناو مال و كه‌سوكاریان.
شایه‌نی باسه ناوچه‌ی لۆلان به‌هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، شوێنێكی نائارامه و به‌رده‌وام له ژێر بۆردومان و شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه وسوپای توركیایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.