پردێكی پیاده‌ی په‌ڕینه‌وه له شاری هه‌ولێر له شه‌قامی كۆیه بۆ ئاسانكاری په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان به ماوه‌یه‌كی كورت دروستكرا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌ڕینه‌وه‌یان له‌شه‌قامه‌كه پردێكی پیاده‌ی په‌ڕینه‌وه له شه‌قامی كۆیه و له به‌رامبه‌ر ماجدی مۆڵ له ماوه‌ی 5 كاتژمێردا دروستكرا.
ڕاشیگه‌یاند: پرده‌كه به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاتووچۆی پیاده له‌سه‌ر جوت سایتی به‌رده‌م ماجدیی مۆڵ له شه‌قامی دروست كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه قه‌ره‌باڵغییه‌كی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ره، هه‌ربۆیه پرده‌كه له دره‌نگانی شه‌ودا دروستكرا تا گرفتی هاتووچۆ دروست نه‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.