به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله به‌فره‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی گرتۆته‌وه، پله‌كانی گه‌رما له سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆ _9 ـی ژێر سفری سیلیزی نزمبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هاتووچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران داخست.
له‌مباره‌یه‌وه سیروان حوسێن، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر بارین هاتووچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئێران له سنووری حاجی ئۆمه‌ران داخراوه.
راشیگه‌یاند: تیمه‌كانی به‌فرراماڵین به‌رده‌وام خه‌ریكی راماڵینی به‌فر و پڕژاندنی خوێن له‌سه‌ر رێگاكه، به‌ڵام له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسته‌نگی هاتوچۆ له رێگای پیرانشار دروست بووه و رێگاكان درخراون.
هاوكات رائید ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا، ئه‌فسه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ له حاجی ئۆمه‌ران به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌هۆی كڕێوه و به‌سته‌ڵه‌ك رێگای سه‌ره‌كی چۆمان-حاجی ئۆمه‌ران ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه و ئۆتۆمبێله‌كان زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌گه‌نه حاجی ئۆمه‌ران.
گووتیشی: هه‌رچه‌نده هیچ رووداوێكی پێكدادان رووی نه‌داوه، به‌ڵام تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی پێدانی رێنمایین به شۆفێران بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ په‌یڕه‌و بكه‌ن و به‌بێ به‌ستنی زنجیر گه‌شت نه‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هاتووچۆ داواش له شۆفێران و گه‌شتیاران ده‌كات ئه‌گه‌ر بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت، رێگای حاجی ئۆمه‌ران نه‌گرنه‌به‌ر، چونكه به‌هۆی به‌سته‌ڵه‌ك و خلیسكی رێگا، رێگاوبانه‌كان ئه‌سته‌من و مه‌ترسیان هه‌یه.
راشیگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چه‌ند گهشتیارێكمان له رێگای حاجی ئۆمه‌ران له‌ناو كڕێوه و به‌فر رزگار كردووه، كه شۆفیرهكانیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ نه‌بوون و به‌بێ به‌ستنی زنجیر له تایه‌كانیان له‌ناو به‌فر گیریان خواردبوو.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی بنكه‌ی هاتووچۆی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌مڕۆ دوو تیممان له‌سه‌ر رێگای حاجی ئۆمه‌ران ته‌واوی ئه‌و ئۆتۆمبێله نزمانهیان گه‌ڕاندۆته‌وه كه به‌بێ زنجیر به‌نیاز بوون سه‌ردانی سنووری حاجی ئۆمه‌ران بكه‌ن، داواش له گه‌شتیاران و شۆفێران ده‌كات بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بن و به‌بێ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویستی ناو به‌فر به ئۆتۆمبێله‌كانیان رێگای حاجی ئۆمه‌ران نه‌گرنه‌به‌ر تا كه‌ش و هه‌وا ئاساییی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.