بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لەبارەی گۆڕانكاری لە مۆڵەتی شوفێری تەكسی روونكردنەوە دەدات و چەند خاڵێك دەخاتەڕوو.
ھاتووچۆی ھەولێر رایدەگەیەنێت ، له‌كاتی گۆڕینی مۆڵه‌تی گشتی بۆ مۆڵه‌تی شوفێری تەكسی به‌م مۆڵه‌ته ده‌توانن هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك لێ‌بخوڕن، وه‌كو مۆڵه‌تی گشتی وایه، ته‌نها ناتوانن ئۆتۆمبێلی بیناسازی و كشتوكاڵی پێ لێ‌بخوڕن كه مۆڵه‌تیان جیایه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به مۆڵه‌تی گشتی كه نه‌كرابێت به مۆڵه‌تی شوفێری تەكسی ناتوانرێت ئۆتۆمبێلی تەكسی لێبخوڕدرێت، رێگا پێدراو نییه واتا ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه ده‌كرێت به مۆڵه‌تی تەكسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زیاتری هه‌یه و فراوانتره رێگا پێدانه‌كه‌ی له مۆڵه‌تی گشتی.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری مۆڵه‌تی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن ناتوانن لێخوڕینی تەكسی بكه‌ن.، چونكه ناتوانرێت له هه‌رێم مۆڵه‌ته‌كانیان بگۆڕدرێت و ده‌توانن كاری لێخورین ئۆتۆمبێلە‌كانی دیكەی پێبكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.