مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه كه‌بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کەبەنیازبوە بەچەقۆ هێڕش بکاتە سەردوکاندارێک و بیکوژێت ،
راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدادانی بەوەدا نا کە کەسێک هانی داوە بەکوشتنی ئەو هاوڵاتیەو لەبەرامبەردا سێ هەزار دۆلاری پێ دەدات .
ناوبراو ده‌شڵێت لەئێستادا تۆمەتبارو ئەو کەسەی هانی داوە بۆکوشتنی ئەو هاوڵاتیە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 432 بەندکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.