له‌ماوه‌ی مانگی داهاتوودا حكومه‌تی عێراق كه‌سوكاره‌كانی داعش كه له خێوه‌تگه‌ی هۆل نیشته‌جێن بۆ خێوه‌تگه‌ی عه‌مه‌له له ناحیه‌ی زوممار ده‌گوازێته‌وه، كه ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 31 هه‌زار كه‌س.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژ به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به ئه‌لئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رێگا ناده‌ن هیچ خانه‌واده‌یه‌كی غه‌یره عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ عێراق.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تائێستا گفتوگۆكان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه‌و ئێمه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی خێزانه داعشییه‌كان له‌سوریاوه بۆ عێراق ئاگادار نه‌كراوینه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.