هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر سەرماوسۆلەدا و لە ژیانێکی پڕ زەحمەتدا، لە ئەرکی بەرگری وپاراستنی ئاسایشی کوردستان بهردهوامن.
ئەو شەپۆلە سەرماو سۆلەو بەفر بارینەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتوتەوە وێڕای ئەوەی بوتەهۆی گرفت و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان ، هاوکات گرفتی هاتوچۆی بۆ بنكهكانی مانهوهی هێزی پێشمهرگه لهسهر چیای حەسەن بەگ و گۆشینەش درووستكردووه.
بەهۆیی زۆری بەفر بارین و ڕەشەباو کڕێوه، سەرەڕایی هەوڵەکانی تیمی ڕاماڵینی بەفر بۆ ماوەی دوو ڕۆژە دوو سریەیی پێشمەرگەکانی بەتالیۆنی دوو و سێی هێزی سیدەکانی سەربەفەرماندەی هەڵگورد ڕێگایان لێ گێراوە و لەژێر سەرماوسۆلەدا ژیانێکی پڕزەحمەتدا، لە ئەرکی بەرگری و پاراستنی ئەمنیەتی کوردستان بهردهوامن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.