به به‌شداریی وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر وۆركشۆپێك له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى یاساى زیاده‌ڕۆیی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/2/2020 له هه‌ولێر، وۆركشۆپێك له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى یاساى زیاده‌ڕۆیی ساز كرا، له وۆركشۆپه‌كه‌دا د. ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى: "وۆركشۆپه‌كه به به‌شداریى ساسان عه‌ونى، وه‌زیرى شاره‌وانى و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رۆكى دادگاكانى هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت".
وه‌زیرى ناوخۆ باسى له‌وه‌ش كرد: "هیوادارم ئه‌م دانیشتنه‌ى ئه‌مڕۆمان، دانیشتنێكى به‌رهه‌مدار بێت، بۆ گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاوانه له‌سه‌ر پرسێكى هه‌ستیار و گرنگ، كه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به‌رۆكى ئه‌م وڵاته‌ى گرتووه، له ماوه‌ى پێشتریش به یاسایه‌ك كه له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رچووه، یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018، له‌دواى ئه‌وه‌ش ڕێنمایی پێویست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه ده‌رچووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئاسته‌نگه و كێشه‌یه، نه‌توانراوه وه‌كوو پێویست ئه‌و بڕیار و ڕێنماییانه له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع جێبه‌جێ بكرێن".
د. ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت: "یه‌كێك له ئامانجه‌كانى ئه‌و دانیشتنه ئه‌وه‌یه، هه‌موومان كه ئه‌و لایه‌نانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه گهنگهشهیهكى تێروته‌سه‌ل بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئایا خودى یاسا یاخود ڕێنماییه‌كان ئاسته‌نگن، یان نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگیی پێویست له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه جیاجیاكان، یان ئه‌وه‌تا پێویست به‌وه ده‌كا پێداچوونه‌وه له ڕێنماییه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها دروستكردنى یه‌كه‌یه‌كى جێبه‌جێكار له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كان كه په‌یوه‌ندیدارن به‌و پرسه، هه‌روه‌ها ئۆرگانه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه ده‌زگاى جێبه‌جێكارن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو یاسا و ڕێنماییه‌كان وه‌كوو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.