Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 01:29

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆده‌بێتەوە

كۆدەنگیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێده‌كرێت
کوردستان TV
100%

بریاره‌ ڕۆژی سێشەممە، 11/2/2020، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە.

لەم بارەیەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند" ڕۆژی سێشەممە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنه‌كان دەكرێت‌، هاوكات ئامانجێكی تری كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بۆ كۆدەنگیی كۆتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراقە تاوەكو لە پەرلەمانی عێراق هاوكار و یەكدەنگ بین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.