ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، له بارهى ئاوى ماڵانهوه هۆشدارى دهدات و دهڵێت، سەرجەم ئەو کلۆرەی کە دابەش دەکرێت بەسەر ئاوی دەوروبەری سلێمانی بەسەرچووە.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند، وەک سەرۆکی هەرسێ لیژنەی یاسایی ، دارایی ، تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئاگاداری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی سەردانی مەیدانیمان کرد بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەروبەری سلێمانی بۆمان دەرکەوت کۆی کلۆری ناوگەنجینەی ناوبراو لەجۆری پاودەر لەساڵی 2018 بەسەرچووەو تاوەکو ئێستاش بەکار دەهێنرێت.
دهشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی داواکاری گشتی سلێمانیمان کرد دواتر لە ڕێگای دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە نوسراومان ئاڕاستەی بەڕێزیان کرد بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسای بەرامبەریان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.