مقه‌ده‌م فۆزان فازڵ، لێپرسراوی كه‌رتی كۆبانێ-ی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به ترافیك ئێف ئێم-ی راگه‌یاندووه: رۆژانه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و 30 خولهك له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی تا 8:30، شه‌قامی به‌رده‌م شوقه‌كانی رۆژسیتی پشت به‌نزینخانه‌ی كوردستان به‌ربه‌ست ده‌كرێت.
گوتیشی: شۆفێران ده‌توانن به‌ناو گه‌ڕه‌كی كوردساتهوهو بچنه‌وه پشتی شوقه‌كانی گاردن سیتی و له‌وێوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بهربهستكردنه كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و لۆدی ژێر پردی كۆبانێ-یه كه به‌یانیان لۆد‌و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆری تێدا دروستده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.