دوای ئه‌وه‌ى ئاگادارییه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه كه نه‌خۆشێك پێویستی به 50 بوتڵ خوێن هه‌یه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جگه‌ر، دوابه‌دوای ئاگاداریه‌كه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه خۆبه‌خشانه بڕی ئه‌و خوێنه‌یان بۆ ئه‌و هاوڵاتیه نه‌خۆشه دابین كرد.
نه‌قیب سه‌باح عەبدوڵا شێخ وه‌سانی به سه‌نته‌ری میدیای راگه‌یاند: دوای بینینی ئەو ئاگاردارییە له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، رایگه‌یاند ئێمه وه‌كو ژمارەیه‌ك له ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی گشتی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ییمان ده‌ربڕی و خۆبه‌خشانه ئه‌و بڕه خوێنه‌مان بۆ ئه‌و هاوڵاتیه نه‌خۆشه دابین كرد.
لای خۆشیانه‌وه ماڵبات و كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه، ستایشی ئه‌و هه‌ڵوێستە و خوێن به‌خشینی ئه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆئه‌و كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.