شه‌پۆڵی سه‌رما و به‌فربارین ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - دهۆكی داخست.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له دهۆك ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌پۆڵی سه‌رما و به‌فربارین ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر دهۆك له سنووری شاره‌دێی باعه‌درێ داخراوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌ر به‌هۆی شه‌پۆڵی سه‌رما و به‌فربارینه‌وه ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان پارێزگای دهۆك و شاری زاخۆ داخراوه و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان درووست كردووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه تیمه‌كانی پاككردنەوەی رێگاوبان له هه‌ردوو ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر دهۆك و دهۆك و زاخۆ سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه و لادانی به‌فرن و ده‌یانه‌وێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڕێگاكان به ڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا بكه‌نه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.