راوێژكاری ئه‌منیی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق كرد كه نابێت هیچ پۆستێكی وه‌زاری بداته گروپه شیعه‌كان، ئه‌گینا گه‌مارۆی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ده‌ن و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕوخێنن.
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا كازم عیساوی، راوێژكاری ئه‌مینی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاند كه ئه‌وه‌ی دواجار بڕیار و جڵه‌وی سیاسیی له عێراقدا به‌ده‌سته، ره‌وتی سه‌دره.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر سه‌در ببیستێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، وه‌زاره‌تێك ده‌دات به‌لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت گروپه شیعه‌كان، ئه‌وا عیراقی لێده‌كاته دۆزه‌خ و له ماوه‌ی سێ رۆژدا حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕوخێنێت.
راوێژكاری ئه‌منیی موقته‌دا سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه ره‌وتی سه‌در به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته به‌شێك له حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی و راشیگه‌یاند كه ره‌وتی سه‌در عه‌لاوی له‌خۆناگرێت، به‌ڵام ته‌نها لاریمان له راسپاردنی نه‌بووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.