عه‌قید عومه‌ر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه 9-2-2020وه، كامێرایه‌كی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێلمان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان (كه‌ركوك- چه‌مچه‌ماڵ) به‌دیاریكراویش له‌پێچه‌كه‌ی بانی مه‌قان داناوه.
وتیشی: له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان به‌ر له‌دانانی كامێراكه، هه‌ستاین به‌دانانی هێمای ئاگاداركردنه‌وه‌ی شۆفێران كه خێرایی رێگه‌پێدراو له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه 80 كیلۆمه‌تره له‌كاتژمێرێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی رابردودا زۆرترین روداوی هاتوچۆ له پێچه‌كه‌ی بانی مه‌قان رویداوه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی كامێراكانی چاودێریكردنی خێراییه‌وه، رێژه‌ی روداوه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و رێگری له‌تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێل بكه‌ین.
عه‌قید عومه‌ر عه‌لی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌هه‌ر شوێنێك روداوی هاتوچۆ زۆر بێت، كامێرای چاودێری ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنه، له‌ئێستاشدا به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هه‌ردو ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كه كامێرا چاودێری له‌سه‌ر رێگه‌ی بانی مه‌قان داده‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.