Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 00:19

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: پێشمەرگە و ئاسایش و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان دژی داعش ئەنجامدا

ئۆپەراسیۆنەکە 8 کاتژمێری خایاند و رووبەڕوبونەوەش لەگەڵ تیرۆریستاندا روویدا
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 10 ى 2 ى 2020 ، پێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ بەمەبەستی پاککردنەوەی چەکدارانی داعش و گروپە تیرۆرستیەکان لە چەند ناوچەیەکی دەڤەری گەرمیان، هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان ئۆپەرسۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.

رایده‌گه‌یه‌نن ، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لیوای۱٤٤یهێزەکانی۷۰ بە هاوبەشی لەگەڵ (هێزی تایبەتی کۆماندۆ٫ هێزەکانی پشتیوانی/۲ ٫ بەرگری و فریا کەوتن شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی/۷۰ ٫ لیوای/۳ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە٫ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کفری، بەڕێوەبەرایەتی دوزخورماتوو، بنکەی ئاسایشی زینانە٫ بەهەماهەنگی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان ) تیایدا بەشداربوون.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت ، ئۆپەراسیۆنەکە٫ بۆ سنوری غەڕە و پەڵکانە و بەلەگەی خواروو و قوریچای واتا قوڵایی مۆڵگەکانی داعش.

ئۆپەراسیۆنەکە ماوەی 8 کاتژمێری خایاند و تیایدا چەند حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە دۆزرانەوەو رووبەڕوبونەوەی کورتیش لەگەڵ تیرۆریستاندا روویدا.

له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکێک لە پێشمەگەکانی لیوای 144 بەهۆی مینێکی چێنراوی تیرۆرستانی داعش بەسەختی برینداربوو٫ بە ناوی کاوە حسین شکور.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.