لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى ئاوهدان كردنهوه و نیشتهجێ كردنی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهئەمڕۆ دوشەممە ئەندازیار دانا عەبدولکەریم حەمەصالح، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن بە یاوەری فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر و بریکار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان پڕۆژەی دروستکردنی تونێلی چیای بەنی ھەریری شەر بە قەزای شەقڵاوەیان بەسەرکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەکە کردو رایگەیاند؛ ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەپڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو توانیمان ئەمساڵ بودجەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە دابین بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ھاتوین بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بون و دڵنیابون لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکەو دەستپێکردنەوەی کە لەئێستادا ٦٠٪ی پڕۆژەکە تەواو کراوە، ئەگەر بارودۆخی داراییش باش بێت ھەوڵدەدەین تەواوی بودجەی پرۆژەکە دابین بکەین بۆ ئەوەی تەواو بکرێت و ببەسترێتەوە بە ناوچەکانی دیکەو خزمەت بە ھاوڵاتیان بکات.
تونێلی بەنی ھەریر دەکەوێتە ناحیەی باسرمە سەر بە قەزای شەقڵاوە، درێژییەکەی (٣.٥٦٥کم)ەو گوژمەی پڕۆژەکە بڕی ١٣٨.٢٤٥.٩٥٩ دینارە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.