لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو لە شاری عەفرینى سەربە پارێزگای حەلەبی باکووری سووریا، شه‌ش کەسی سڤیل کوژران و ژماره‌یه‌كی دیکەش برینداربوون.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كیی راجۆ له عه‌فرین، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو ته‌قییه‌وه و بەهۆیەوە 6 کەس کوژران و 23 کەسی دیکەش برینداربوون .
روانگه‌ی سووری ده‌شڵێت كە برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سەختە و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان هێشتا به‌رزتر بێته‌وه.
هاوكات هەر بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگرێكی گه‌وره کەوتەوە کە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کوژێندراوەیەوە.
ماوه‌ی دوو ساڵه عه‌فرین له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دایه كه‌له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، تا ئیستا هیچ گروپ و لایهنێگ به‌رپرسیاریه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نهگرتوووهته ئه‌ستۆ.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.