Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 22:45

سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن له‌ پارێزگای سلێمانی پشوی فەرمییە

بەهۆی نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بووە
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی پەروەردەی سنوری پارێزگای سلێمانی پشوی فەرمییە"

ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند،"دوای ئەوەی وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی گفتوگۆی كردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریانداوە كە لەناوەندە پەروەردەییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی سبەی بكرێتە پشوی فەرمی. هەر بەگوێرەی زانیارییەكان پشوەكە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی وتیشی"هۆكاری ئەو بڕیارە بەهۆی نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بووە لە هەندێك ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ 7 پلە ژێر سفر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.