علی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی پۆلیسی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌نێو سه‌مونخانه‌یه‌كی بازاڕی قه‌زای كه‌لار، مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كهلارچوونه شوێنی حاڵه‌ته‌كه و گومان لێكراوێكیان ده‌ستگیركرد كه كریكارهو له‌هه‌مان سه‌مونخانه كار ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكوڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌دا نا كه ڕۆژانه له‌نێو ده‌خیله‌ی دوكانه‌كه پاره‌ی بردوه‌و به‌وته‌ی خۆی تاوه‌كوو ئێستا شه‌ش هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی لهودوكانهی بردوه ،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تۆمه‌تبار دانیشتووی قه‌زای كه‌لاره‌و له‌دایكبووی 1999 ه له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 به‌ندكراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.