Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 22:23

وێنه‌.. به‌فر به‌غدای سپی پۆش کرد

سادق عه‌تیه‌: هاوڵاتیان دڵخۆشن، چونكه‌ له‌مێژه‌ به‌فر له‌ به‌غدا نه‌باریوه‌
کوردستان TV
100%

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە کە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە بەفر لە شاری بەغدا و ژمارەیەک پاریزگای ناوەڕاست و باشوور باریووە.

بەرەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌  بەفربارین شارەکانی بەغدا، بابل، کەربەلا، نەجەف و دیوانییەی گرتەوە کە ئەوەش یەکەمجارە دوای ١٢ ساڵ ئەوە روودەدات.

ئەوەش داوی ئەوە هات کە پلەکانی گەرما لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق زۆر دابەزین بە جۆریک گەیشتووەتە سفری ژێر سەدی.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری بەشی چاودێریکردن لە دەستەی کەشناسی عێراق، سەیف شەعبان لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەی کە عێراقی گرتووەتەوە، سبەی چوارشەممە کۆتایی دێت و کاریگەری نامێنێت.

دوێنێ و ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەری ئەو سەرما و سۆڵە لەگەڵ بەفربارین کە ناوچەکەی گرتووەتەوە دەوامی فەرمی لە شاری مووسڵ کراوەتەوە پشوو.

بە هەمان شێوە ئەمڕۆ لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی سەرما و سۆڵە و سەختی ھاتوچۆکردن کراوەتە پشوو.

111

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.