بە ئامادەبوونی محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان و دكتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، نووسینگەی پەسەندکردنی بەڵگەنامەکانی عێراق لە ھەولێر كرایەوە.
نووسینگەكە تایبەتە بە ئاسانكاری بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی عێراق، كە لە دەرهوەی وڵات دەگەڕێنەوە یان گرفت لە بەڵگەنامەكانیان ھەیە.
محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتەیەكدا بەو بۆنەیەوە رایگەیاند، دەمانەوێت لە رێگەی ئەو نووسینگەیەوە ئاسانكاری بۆ ھاووڵاتیان بكەین، ھەموو ئەو بەڵگەنامانەی لێرە دەردەچن، بەڵگەنامەی یاسایین و كاریان پێدەكرێت.
ههروهها سهفین دزهیی بهرپرسی فهرمانگهی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ھەبوونی ئەو نووسینگەیە بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم كار دەكات و ئاسانكاریی دەبێت بۆ ھەموو ھاووڵاتیان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.