Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 19:23

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق تاوتوێ كرا
کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە 11ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەلحەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی عێراق و بیروڕا لەبارەی بابەتی ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەویەدا جەخت لە جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران و لەبەرچاوگرتنی داواكاریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق كرایەوە.
هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و ئەگەرەكانی بەهێزبوونەوەی داعش تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.