دانا جومعه سكرتێری یه‌كێتى له‌شجوانى و له‌ش رێكی هه‌ولێر به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانى له‌شجوانى و له‌ش رێكی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت
دانا جومعه سكرتێری یه‌كێـتیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 10 ى سه‌ر له‌به‌یانى له‌هوتێلی لاماسۆ به‌به‌شداری سه‌رجه‌م راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانى هۆله‌كانى له‌شجوانى و له‌ش رێكی به‌رێوه‌ده‌چێت
دانا جومعه سكرتێری یه‌كێتى له‌شجوانى و له‌ش رێكی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، وه‌ك لێژنه‌یه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی هۆله‌كان تاوتوێی رێكخستنه‌وه‌ى هۆله‌كان و پێدانى رێنمایی پارێزگار به‌مه‌به‌ستى جێ به‌جێ كردنی ئه‌و خاڵانه‌ى ئاراسته‌یان ده‌كرێت كۆبوونه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت
وتیشى هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی كار‌و چاڵاكیه‌كانى ئه‌م ساڵ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى به‌رێوه‌چوونى پاله‌وانێتى هۆله‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.