به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12/2/2020 هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی پاڵه‌وانانی (عێراق – 1).
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی ئاسمانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا و ئه‌نبار و فوراتی ناوه‌ڕاست و جه‌زیره و پاسه‌وانی سنوور به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ، یه‌كه‌م جاره له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هێزه‌كانی دژه ئاسمانی عێراق به‌شداری ده‌كه‌ن.
له فۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هێزه عێراقییه‌كان بڕیاره رووبه‌ری 26.238 كیلۆمه‌تر دووجا له داعش و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر پاك بكه‌نه‌وه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا فرۆكه‌ی (ئێف16)و هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی پشتگیری و پاڵپشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌كرد.
له راگێندراوه‌كدا كه ئه‌مڕۆ ده‌رچووه فه‌ریق روكن عبدالأمیر ره‌شید یاره‌لله جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.