کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگهیاند: لە ماوهی 48 کاتژمێری رابردوودا لە بەغدای پایتەخت و باشووری عێراق، خۆپیشاندەرێک کوژراوه و دووی دیکەش رفێنراون.
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکانیان لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، لە پارێزگای زیقار کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی دوو خۆپیشاندەر و ههروهها دوو لە هێزە ئەمنییەکانیان لە گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا تۆمار کردووە.
ههروهها دوو حاڵەتی رفاندنی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکانیان لە بەغدا و نەجەف تۆمارکردووه.
به گوێرەی ئاماری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق له سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا زیاتر له 600 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 9000ی دیکەش برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.