یانس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند" ئێـمە باوەڕمان وایە یەکێک لە باشترین چەکەکانی بەردەستمان لە شەڕی دژ بە تیرۆردا راهێنانکردنە بە هێزە ناوخۆییەکانى عێراق تاوەکو بتوانن خۆیان شەڕی دژ بە تیرۆر بکەن.
وتیشى" ئامانجی ئێمە ئەوە نییە لەو وڵاتانەدا بۆ هەمیشە بمێنینەوە، بەڵکو زیاترکردنی توانای ئەو وڵاتانەیە تاوەکو بتوانن سەقامگیریی خۆیان بپارێزن و پاشان ئێمە هێزەکانمان کەم بکەینەوە یان ئەوەتا بۆ هەمیشە لێیان بچینە دەرەوە.
سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت ئێمە لەوە دڵنیاببینەوە کاتێک کە چووینە دەرەوە هەلومەرجێک دروست نەبێت کە تێیدا داعش یان تیرۆری نێودەوڵەتی بگەڕێتەوە، بەڵکو دەبێت کە چووینە دەرەوە، هێزی ناوخۆیی بەهێز و دامەزراوەی نیشتمانیی بەهێزمان دروستکردبێت کە بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.