Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 14:47

چەکدارانی داعش پێشمەرگەیەک شەهید دەکەن

چەند ئەندامێکی خێزانەکەشی لە خانەقین بریندار دەکەن
کوردستان TV
100%


شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەهاری خانەقین، چەکدارانی داعش، پێشمەرگەیەک شەهید دەکەن و 3 برا و باوکیشی بریندار دەکەن، کەسێكی دیکەش هەر سەر بەو خێزانە، بەهۆی رووداوەکە برینداربووە.

جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، باوک و دووبرای پێشمەرگەکە چوون بە هاواریەوە بەڵام چەکدارانی داعش ئەوانیشیان بریندار کردووە کە یەکێکیان تەمەنی 9 ساڵە، لە ئێستاشدا، بریندارەکان رەوانەی سلێمانی کراوەن.

بەرپرسی لقی 15ـی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند، سوپای عێراق کاتێک چوونەتە سەر شوێنی رووداوەکە، بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە شەش سەرباز برینداربوون، یەکێکیان برینەکەی سەختە. هەروەها هەر بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی ئەو چەکدارانە، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.