له ئیسپانیا‌و له گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئه‌و وڵاته بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو له یاریگای خۆی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی گرانادای میوانی بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌تله‌تیك بلباو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
یاریزانانی بلباو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فشارێكی توند‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی چلودوودا، یاریزان ئیكێر مونیایین ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌تله‌تیك بلباو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات، له پێنجی مانگی داهاتووش هه‌ردوو یانه له یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی و له یاریگای نۆیفۆ لوس كارمینیس له شاری گرانادا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
جێگای باسه بلباو له مێژووی خۆیدا بیستوسێ جار نازناوی جامی شای ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.