یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی دیگۆنی میوانداری برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی
له یه‌كه‌م خوله‌كی یاریه‌كه‌دا، وێسلی لاوتوا به‌رگریكاری دیگۆن گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پاشان یاریزان مونیر شویهعیر گۆڵی بهرامهری دیگۆنی له خوله‌كی سێزده به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی چلوچواریشدا، كلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی لاوی پاریس سانجێرمان گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به پێشكه‌وتنی میوانه‌كان ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له‌به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی پاریس سانجێرمان و له خوله‌كی په‌نجادا، تیاگۆ سیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵی سێیه‌می یانه پاریسیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
دوای پێنج خوله‌كی دیكه‌ش، پابلۆ سارابیای ئیسپانی تیپی میوانی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، دواتر سینۆ كۆلیبالی به‌رگریكاری دیگۆن گۆڵی پێنجه‌می پاریس سانجێرمانی له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، له دواساته‌كانی یاریشدا، پابلۆ سارابیا گۆڵی دووه‌می خۆی و شه‌شه‌می تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش كۆتایی كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه بوو
به‌م بردنه‌وه‌ش پاریس سانجێرمان كه خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی جامی فه‌ڕه‌نسایه به دوازده نازناو، بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.