یانه‌ی بارسێلۆنا خۆی بۆ یاری شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتاڤی له هه‌فته‌ی بیستوچواره‌می خولی ئیسپانیا ئاماده‌ده‌كات و هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ش ڕووبه‌ڕووی گرفت بۆته‌وه
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كه ساموێل ئومتیتی فه‌ڕه‌نسی به‌هۆی پێكانێكی سووك و نیلسۆن سێمیدۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه به‌شداریان له ڕاهێنانی به‌كۆمه‌ڵی تیپه‌كه نه‌كردووه، هاوكات كلیمۆن لۆنگلیتی فه‌ڕه‌نسی به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور ڕاگیراوه‌و ناتوانێت به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر خیتاڤی بكات، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له جیرارد پیكێ و نۆربێرتۆ نیتۆی گۆڵپارێزی یه‌ده‌گ پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ڕاهێنانه‌كانی یانه‌كه‌و ڕه‌نگه بۆ یاری داهاتوو ئاماده‌بن
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی چل‌ونۆ خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی سێ خاڵ له دوای ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندو ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.