Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 13:19

بڕی 60 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان زیادکرا

پاش به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وێستگه‌ى كه‌هرۆ ئاوی ده‌ربه‌ندیخان
کوردستان TV
100%


ئەندازیار حەمید عەلی بەڕێوەبەری تەکنیکی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دەربەندیخان رایگەیاند: دوای وەستانی یەكەی ژمارە (1) بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بڕیاردرا کە کاری چاكسازیی بۆ بکرێت.

وتشی: کاری چاکسازییەکە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمێنانی وزەی کارەبای سلێمانی و بە هەوڵ ماندبوونی ئەندازیار و تەکنیکارو کارمەندانی هەموو بەشەكانی وێستگە بەهاوکای کۆمپانیایه‌كی ئێرانی چاكسازییەکە تەواوکراو توانرا یەکەکە بەگەڕبخەنەوە.

 راشیگه‌یاند : خۆشبەختانە دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12 ى 2 ى 2020  دوای تەواوبوونی کاری چاکسازیی یەکەکە كەوتەوە کار و بڕی 60 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی کارەبای هەرێم زیادبوو.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.