كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی ده‌مامكدار، به چه‌قۆ خۆپیشاندهرێكیان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ڕاستی به‌غدا كوشتووه.
عه‌لی به‌یاتی، له‌وباره‌وه ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كه قوتابییه‌كی ریزی خۆپیشاندانه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی ده‌مامكدار، به چه‌قۆ كوژراوه.
عه‌لی به‌یاتی باسی له‌وه‌شكرد كه دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، ده‌مامكداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، عه‌لی به‌یاتی راشیگه‌یاند كه خۆپیشانده‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن پردی سنه‌ك دابخه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.