مه‌شق و راهێنانه سه‌خت و سه‌رده‌مییه‌كانی پێشمه‌رگه له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر بووه‌ته جێی سه‌رنجی ئاژانس و ناوه‌نده میدیاییه به‌ناوبانگ و جیهانییه‌كان و به بایه‌خه‌وه له‌كاتی راهێنانه‌كان و رێوڕه‌سمی كۆتایی خوله‌كانی مه‌شق ئاماده ده‌بن و وێنه‌ی نمایشه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گرن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
ئاژانسی به‌ناوبانگی جیهانیی (رۆیته‌رز- reuters)، به لۆگۆی خۆیه‌وه، چه‌ندین وێنه‌ی مه‌شق و راهێنانانی نوێ و كاتی رێوڕه‌سمی كۆتایی خولێكی مه‌شقی پێشمه‌رگه‌ی له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر، بڵاوكردۆته‌وه، كه له‌لایه‌ن وێنه‌گری تایبه‌تی (رۆیته‌رز) له كوردستان فۆتۆگرافه‌ری ناسراو (ئازاد له‌شكری) وێنه‌كان چركێندراون و رۆیته‌رزیش به لۆگۆی خۆیه‌وه بڵاوی كردوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ئی پی ئەی (epa) ئەڵمانی، كه یەکێکه لە ئاژانسە به‌ناوبانه‌گه‌كان و رۆژانە لەسەر ئاستی جیھان فۆتۆی هه‌واڵیی و ئابووری و سیاسی و وەرزشی و فۆتۆی شەڕو ململانێکان بڵاو ده‌كاته‌وه و زۆریش گرینگی بە کوردستان و پێشمەرگە دەدات، ئه‌م ئاژانسه‌ش چه‌ندین وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له كاتی مه‌شه سه‌ربازییه ستانداره‌كان به لۆگۆی خۆیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، كه وێنه‌كانیش له‌لایه‌ن وێنه‌گری ئاژانسه‌كه له كوردستان، فۆتۆگرافه‌ری ناسراو (گه‌یلان حاجی) چركێندراون.
هاوكات ماڵپه‌ڕی ناسراوی ئه‌لمۆنیته‌ر (Al-Monitor) ، كه میدیایه‌كی جیهانیی تایبه‌ت به ده‌نگوباسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، وێنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له رۆیته‌رز وه‌رگرتووه‌و له پێگه‌كه‌ی و له سۆشیال میدیای خۆیدا بڵاویكردونه‌ته‌وه.



دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.