بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد.
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كه بەگومانی مامەڵەكردن بەئۆتۆمبێلێكی دزراوەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار زانیارییان لەسەر چوار تۆمەتبار كۆكردەوەو لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەر چوار تۆمەتبارەكە كە بەڕەگەز عەرەبن دەستگیر بكرێنو دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە لەشاری بەغداوە دزیبویان و بەنیازبون ساغی بكەنەوە.
راشیدهگهیهنن ، دوای دۆزینەوەی خاوەنی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێلەكە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە لەبنكەی پۆلیسی سەرچنار سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتباران تۆمار كرد.
پۆلیسی سلێمانى ئاماژه بهوهش دهكات كه لەئێستادا تۆمەتباران: (و ، ع ، ه لەدایكبوی 1976)، (أ ، ع ، ج لەدایكبوی 1974)، (ح ، ك ، ج لەدایكبوی 1991)، (أ ،غ ، ع لەدایكبوی 1993) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 289-298 لەیاسای سزادان ڕاگیراون.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.