دوای ئه‌وه‌ی ناوی چووه نێو كتێبی "گینس"ه‌وه.. به ته‌مه‌نترین پیاو له جیهاندا نهێنی درێژی ته‌مه‌نی ئاشكرا ده‌كات.
چیتیتسۆ واتانابی، هاووڵاتی ژاپۆنی دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشته 112 ساڵ و 345 رۆژ، ناوی چووه نێو كتێبی "گینس"ه‌وه بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك به ته‌مه‌نترین پیاو له‌جیهاندا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "USA TODAY" واتانابی، له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی نهێنی درێژی ته‌مه‌نی گوتی، "تووڕه مه‌به و دڵخۆشی و پێكه‌نینی خۆت بپارێزه".
واتانابی، له 5ی ئایاری ساڵی 1907 له شاری "نێگاتا"ی كه‌ناراوه‌كانی باكووری ژاپۆن له دایكبووه و، تا ده‌یه‌ی رابردوو وه‌ك جووتیارێك كاری كردووه.
واتانابی، ده‌رچووی قوتابخانه‌یه‌كی كشتوكاڵییه، دواتر گه‌شتی كردووه بۆ تایوان و له‌وێ بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ له بواری قامیشی شه‌كر كاری كردووه.
دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانیی واتانابی، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ نێگاتا و وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی حكوومی كاری كرد تا خانه‌نشین بوونی و دوای ئه‌وه‌ش وه‌ك جووتیارێك به‌رده‌ه‌وام له ژیاندا.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.