Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 23:53

مارک ئیسپەر: کردەوە سەربازییه‌کانمان لە عێراق زیاتر ده‌که‌ین

لەرێگەی ناتۆوە
کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگه‌یاند: لەرێگەی ناتۆوە، كردەوە سەربازییه‌كانمان لە عێراقدا زیاتر ده‌كه‌ین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مارک ئیسپەر، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە برۆکسل رایگەیاند؛ لەگەڵ ناتۆ بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنى ئۆپەراسیۆنەکانمانە لە عێراق رێككه‌وتووین.

وەزیری بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، ناتۆ رەزامەندی دەربڕیوە بۆ فراوانكردنی چالاكییەكانیان لە عێراقدا، لەوانەش دەستپێكردنەوەی مەشق و راهێنەكانیان بە هێزەكانی سوپای عێراق.

دوێنێ هاوپەیمانی ناتۆ دەستپێكردنەوەی كاری نێردەی هاوپەیمانیەتییەكە لە عێراق بەجێبەجێكردنی ئەركەكانی راگەیاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.