ئەمڕۆ بە هۆی بهفهربارینێكی زۆر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێشانگای ئۆتۆمبێل لە سنووری قەزای سۆران رووخا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه به‌هۆی به‌فربارینێكی زۆر له سۆران بووه هۆی دارمانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێشانگای ئۆتۆمبێل له سێ پێشانگا نزیكه‌ی 50 ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وت.
ده‌شڵێت: هه‌ر ئەمڕۆ هۆڵی بۆنەكان و یاریگایەكی داخراو و دوكانێك لە سنووری قەزای سۆران رووخاون.
هۆكاری رووخانی بیناكانیش بۆ ئەو بەفرە دەگەڕێتەوە كە ئەمڕۆ لە سنووری قەزاكە باری بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.