Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 01:21

بۆ جارێکی تر هێرش کرایە سەر سەربازگەی (کەی وەن)لە کەرکووک

فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئەمریكا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە
کوردستان TV
#7
100%

هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازیی (کەی وەن) لە کەرکووک کە سەربازی ئەمریکی تێدا جێگیرە.

بەپێی هەواڵی میدیاکان ئەمشەو بۆ جارێكی تر هێرش كرایە سەر سەربازگەی (كەی وەن)ی ئەمریكییەكان لە شاری كەركووك و بەم هۆیەوە فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئەمریكا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.


لای خۆیەوە پۆلیسی کەرکووک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند، موشەکێک ئاراستەی سەربازگەی کەی وەن کراوەو زیانی گیانی نەبووە.

سەربازگەی کەی وەن دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری کەرکووك و نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە كه‌ركووك دوورە، لە ئێستادا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێیدا جێگیره‌.

لە ماوەی رابردوو ژمارەی ئەو هێرشە مووشەكییانەی دەكرێنە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عیراق بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.