دوای ئه‌وه‌ی دوو پێشمه‌رگه‌ی هێزی باڵه‌كی سه‌ر به فه‌رمانده‌ی هه‌ڵگورد كه له سنووری حاجی ئه‌مه‌ران له ئه‌ركدابوون، به‌هۆی غازی سۆپاوه تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی ببوون، ئه‌مه‌و له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی دیكه‌وه له ناو به‌فرێكی زۆری ناوچه‌كه بۆ گه‌یاندنیان به حاجی ئۆمه‌ران، له رێگه له به‌فردا گیریان خوارد و داوای به هاناوه‌چوونیان كرد.
ده‌ستبه‌جێ تیمهكاتنی كه‌رتی چواری سۆرانی پاراستنی رێگه‌وبان و هێزی پێشمه‌رگه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی خۆبه‌خش به هانایانه‌وه چوون و له‌ناو به‌فر و سه‌رماكه رزگاریان كردن.
دواتر و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و پشكنینی سه‌ره‌تایی دوو پێشمه‌رگه‌كه گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ئه‌نجامدرا، له ئێستادا ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه جێگیرن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.