ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بە تایبەتی لە بواری وزەدا کرا.
هەروەها جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندیی بازرگانی و رۆڵی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
وەزیری وزەی ئەمریکا ئاماژەی بە پێشکەوتنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بە هۆی لێهاتوویی سەرکردایەتییەکەی، کاری موعجیزە ئاسایان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمریکای کرد و هیوای خواست هەماهەنگییان زیاتر و بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.