بێژه‌ری ناوداری كه‌ناڵی CNNئه‌مریكی(لاری كینگ)به‌سه‌رهاتێكی گه‌نجیی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت:
له رۆژی خۆشه‌ویستیدا كچێك ئه‌نگوستیله‌یه‌كی پێشكه‌ش كردم چونكه خۆشیده‌ویستم،منیش ئه‌نگوستیله‌كه‌م دا به كچێكی تر كه خۆم خۆشمده‌ویست، بۆ ئێواره هه‌ر ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌م له‌په‌نجه‌ی نزیكترین هاوڕێی خۆم بینی و لێم پرسی ئه‌م ئهنگوستیلهیهت له‌كوێ بوو؟
گوتی: كچێك خۆشیده‌وێم و پێشكه‌شی كردووم به‌ڵام منیش به نیازم پێشكه‌شی كچێكی تری بكه‌م كه خۆم خۆشمده‌وێت.. دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و كچه‌ی ئه‌و خۆشیده‌وێت و به نیازه ئه‌نگوستیله‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات هه‌ر ئهوكچهیه كه منی خۆشده‌وێت و ئه‌نگوستیله‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووم..
نه‌فره‌ت له هه‌موومان .. نازانم كێمان خیانه‌تكارین!!!؟
ئا/ سامان كه‌ریم
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.