وەزارەتی پێشمەرگە 8 خاڵ بۆ رێککەوتن دەداتە وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ واژۆكردنی رێكکەوتن لهنێوان ههردوولا
بەختیار محەمەد، راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە به كوردستان24 ى راگهیاند ، كه 8 خاڵ لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دراوەتە وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەندامێکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانیش مەترسی دواکەوتنی رێککەوتنەکان لەسەر ئەو ناوچانە دەخاتەروو.
راشیگهیاند ، یەكێك لە ھۆكارەكانی دواكەوتنی بە كردەیی كردنی خاڵەكانی رێككەوتنەكە دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەكانە.
بەختیار محەمەد، راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە دهشڵێت ، ئەو خاڵە گرنگانەی دراون بە وەزارەتی بەرگری عێراق بریتین لە ھاوكاری ئەمنی و ھەواڵگری و لۆجستی و مەشقی ھاوبەش، ھەروەھا بابەتی بودجەی پێشمەرگە. ئەم ھەماھەنگیانە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق باسكراوە. پێمان راگەیاندون لەو 8 خاڵە لە كوێ دەستپێدەكەن ئێمە ئامادەین، چاوەڕێی ئەوە دەكەین، ئەوان سەردانی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.