له‌گه‌ری26ی خولی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی وولڤه‌ر هامبتۆن و لیسته‌ر ستی به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون
به‌درێژایی ماوه‌ی یاریه‌كه له گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو
له‌گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی هه‌ردوو تیپ بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتر درێژه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن و له‌خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش یاریزان حه‌مزه چۆردی یاریزانی لیسته‌ر سیتی دووه‌م كارتی زه‌ردی به‌رووی به‌رزكرایه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه به‌كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
به‌م ئه‌نجامه لیسته‌ر ستی هه‌ر له‌خانه‌ی سێیه‌م ماوه به په‌نجا خاڵ و ولڤه‌ر هامبتۆنیش به‌سی و شه‌ش خاڵ له‌خانه‌ی حه‌وته‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.