له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری 24ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیای ناسراو به لالیگا، له‌یاری لوتكه‌و ئاگریندا هه‌ردوو یانه‌ی ڤالنسیا و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه ئاستی ئه‌تله‌تیكۆ باشتربوو تا له‌خوله‌كی پانزه ماركۆس لۆرینتی گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا ڤالنسیا چاوی لهیهكسان كردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌بوو تا له‌خوله‌كی چل گابریل باوتیستا توانی ئه‌نجامی یاریه‌كه هاوسه‌نگ بكاته‌وه، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانی له‌خوله‌كی چل‌و سێی به‌واژووی یاریزان تۆماس تیپی بارتی گۆلی دووه‌م تۆمار بكه‌ن، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی ڤالنسیا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خسته گه‌ر تا له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ جیفری كۆندۆجیبا گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌كۆتاهات
به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ بووه چل خاڵ و هه‌ر له‌خانه‌ی چواره‌مه، هه‌رچی یانه‌ی ڤالنسیایه به‌سی و هه‌شت خاڵ له‌خانه‌ی شه‌شه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.